دەربارەی
ڕێکخراوی سوار
پێناسەى رێکخراو
ڕێکخراوێکی ناحکومی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی کەلتوری قازانج نەويستە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراوە، کاردەکات بۆ زیندوو هێشتنەوە و ناساندنی ئەسپی ڕەسەنی کورد لە کوردستان و وڵاتانی جیهان و کۆکردنەوەی مێژووی ئەو ئەسپانەی کە ناو و ناونیشان و ڕەچەڵەکی تایبەت بە کورد یان خۆیان هەیە.
ئامانجەکانی رێکخراو
- هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئاڵوگۆڕی شارستانی بیروڕا لەسەر ئەسپی ڕەسەنی کوردی.
- ڕێکخستنی كاروچالاكى و نمایشی ساڵانە و ئەنجامدانى فیستیڤاڵی تایبەت بە ئەسپی ڕەسەنی کوردی.
- بانگهێشت کردنی ڕێکخراوە جیهانیەکانی تایبەت بە ئەسپ بۆ ناساندنی ئەسپی ڕەسەنی کوردی.
- بڵاوکردنەوەی گۆڤار و ڕۆژنامە و نامیلکە و ئەنجامدانی وۆرکشۆپی تایبەت بە كارو چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەمان .
- پاراستن و پەرەپێدانی نەژادی ئەسپی ڕەسەنی کوردی.
- تۆمارکردنی ناوی نەژادی ئەسپی ڕەسەنی کوردی و دەرکردنی شوناسنامەی تایبەت بە ئەسپەکە.
- کۆکردنەوەی ئەو بەڵگە مێژووییانەی لەسەر ئەسپی ڕەسەنی کوردی هەن .
- دۆزینەوەی چارەسەری گرفت و نەخۆشیەکانی ئەسپی ڕەسەنی کوردی.
- پێگیری کردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
- پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
دامەزرێنەران
دەستەی دامەزراندنی ڕیکخراوی سوار

طاهر حمه صالح
دامەزرێنەر

ظاهر حمه صالح
دامەزرێنەر

زانا حمه صالح
دامەزرێنەر

مصطفى احمد فارس
دامەزرێنەر

خسرو کریم محمد
دامەزرێنەر
0
فیستیڤاڵ
0
ئەندام
0
ئەسپ